تەندروستی کەرکوک: شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی شەش تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 
 
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦٥ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا شەش کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٤٤ هاوڵاتی دیکەش کە هەڵگری پەتاکە بوون چاکبوونەوەو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە". 

تا ئێستا كۆی تووشبووان لە پارێزگای کەرکوک گەیشتوەتە نۆ هەزار و ٢١٨ حاڵەت و ٣٩٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا پێنج هەزارو ٧٩٣ هاوڵاتی چاکبونەتەوە. 

PM:01:30:29/08/2020