تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٠ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٩٠٥ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا كۆی توشبووانی پەتاكە لە ئێران گەیشتووەتە ٣٧١ هەزار و ٨١٦ هاوڵاتی، لەو ژمارەیەش ٢١ هەزار و ٣٥٩ كەس گیانیان لەدەستداوە". 

PM:05:32:29/08/2020