حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" سبەینێ یەكشەممە لە تەواوی دامودەزگا فەرمیەكانی هەرێم دەوام ئاساییە و ناكرێتە پشوی فەرمی".

 

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا رایگەیاند" بە پێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠ دەوام لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاساییە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی رۆژی ١٠ی مانگی موحرەمی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچی (رۆژی عاشورا)، رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئاب پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتدا.

 

 



PM:06:07:29/08/2020