لە کەرکوک ١٣٦ کەسی تر تووشی کۆرۆنا دەبن
تەندروستی كەركوك تۆمارکردنی ١٣٦ تووشبووی تری لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی کەسێک بە كۆرۆنا تۆماركرا".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکردووە: هەر لەو ماوەیەدا ١١٤ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە نۆ هەزار و ٣٥٣ حاڵەت و ٣٩٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا پێنج هەزارو ٩٠٧ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە.
AM:09:04:30/08/2020