بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن و ١٧٠ هەزار حاڵەت، گیان لەدەستدانیش ٨٤٦ هەزار كەسی تێپەڕكردووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ ملیۆن و ١٧٠ هەزار و ٩١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨٤٦ هەزارو ٧٨٥ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٧ ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٨٥٦ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ١٣٩ هەزارو ٧٦ كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە ریزبەندی دووەمیشدا وڵاتی بەرازیل دێت کە سێ ملیۆن و ٨٤٦ هەزارو ٩٦٥ كەس تووشبووە و هیندستانیش لە پلەی سێهەمدایە كە سێ ملیۆن و ٥٩٠ هەزار و ٥٤٢ کەس تووشبوو.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەریهەڵدا.