شاندێکی رۆژئاوای کوردستان لە روسیایە

شاندێكی ڕۆژئاوای کوردستان بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی رووسیا كراون و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مۆسکۆ كۆدەبنەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، شاندێكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد ماوەی دوو ڕۆژە لە وڵاتی روسیان، شاندەكە بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی ئەو وڵاتە كراوە  و كۆبوونەوە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی مۆسکۆ ئەنجام دەدەن. 

 

ئاژانسی هاوار نیوز باسی لەوەشکردووە: شاندەكەی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات پێکهاتووە لە هەریەك لە سیهانووك دیبۆ، سەنحاریب بەرسووم، حیكمەت حەبیب، تیایدا بەشداریان كردووە، گفتوگۆ لەبارەی رێككەوتنی نەوتی ئیدارەی خۆسەری و واشنتن دەكەن. 

 

بڕیارە شاندەکەی مەسەدە لەگەڵ چەند پارت و كەسایەتیەكی ڕووسیا كۆببنەوە، بەڵام ئامانجی سەرەكی كۆبوونەوەکە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی مۆسکۆیە.



AM:11:08:30/08/2020