چالاکێکی ژینگەپارێز لە سنە دەستگیرکرا

هێزە ئەمنیەکانی سنە چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستەوە.
 
ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانی سنە هەلیان کواتەوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "خەبات مفاخێری" و دەستگیریانکرد". 
 
ڕێکخراوی هەنگاو ڕاشیگەیاندووە" هێزە ئەمنیەکان لەکاتی دەستگیرکردن ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پشکنیوە و مۆبایلی خۆی و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بە سەردا گیراوە". 
 
خەبات مفاخێری ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژی حکوومەتی ئێران دەستبەسەرگیرکراوە. 

PM:12:38:30/08/2020