ژمارەی مردوانی توشبووی كۆرۆنا لە شاری کەرکوک بۆ ٤٠٠ كەس بەرزبوەوە

تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی ١١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون و مردنی چوار کەسی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە گەیشتوەتە ٤٠٣ کەس.

زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پەتایی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٨ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، ٣٣٣ توشبووش چاكبونه‌ته‌وه‌".

ڕاشیگەیاندووە" هەر لەو ماوەیەدا چوار کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە نۆ هەزار و ٤٧١ حاڵەت و ٤٠٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا شەش هەزارو ٢٤٠ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە. 

AM:12:00:31/08/2020