هاوسەرۆکی یەکێتی: ٣١ی ئاب پەڵەیەكی نەگریسە و لەبیر ناكرێت

هاوسەرۆکی یەکێتی سەبارەت بە ٣١ی ئاب پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ٣١ی ئاب پەڵەیەكی نەگریسە و لەبیر ناكرێت". 

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە پۆستێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە یادی ۲٤ ساڵەی کارەساتی ۳۱ی ئاب دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو هەموو پێشمەرگە و کادر و هاووڵاتیانە دادەنەوێنین کە بەدەستی غەدر شەهید و بێ سەروشوێن کران".

 

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە" ۳۱ی ئاب لە مێژووی بزوتنەوەی کوردایەتی دا هەمیشە پەڵەیەکی نەگریسە و لەبیر ناکرێت". 

 

٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ لە شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی، کە لەو قۆناغەدا ئێران پاڵپشتی یەکێتی دەکرد، پارتیش هێزەکانی رژێمی دیکتاتۆری سەدامی هێنایە سەر شاری هەولێر و داگیریان کرد.



AM:12:24:31/08/2020