سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان،، بەبێ ناوهێنانی ئەو کەسانەی لایەنەکانی تر و یەکێتی کە هێرشدەکەنە سەر پارتی دەڵێت " ڕێبازی بارزانی له ١٦ی ئابی ١٩٤٦وه تا ئه‌مڕۆ هه‌موو ڕۆژه‌کانی خه‌باتیان به‌شانازی و پیرۆز ده‌زانن".
ئەمڕۆ ٣١ی ئاب وەک پیشەی هەموو جارێک کە لەبۆنە نا نیشتمانیەکان هێرشدەکەنە سەریەکتری، یەکێتی و چەندان سیاسی بەیاننامەو وتار و کۆمێنتیان لەسەر ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ بڵاوکردەوە کە پارتی لەگەڵ رژێمی دیکتاتۆری پێشوودا رێککەوتن و هەولێریان داگیرکرد، ئومید خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکی کورت‌دا بەناونیشان " خۆماندوو مه‌که‌ن " لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " کورتی و کرمانجی هیچ ئه‌ولاو ئه‌ملای ناوێ، پارتیه‌کان شوێنکه‌وتووانی ڕێ و ڕێبازی بارزانی له ١٦ی ئابی ١٩٤٦وه تا ئه‌مڕۆ هه‌موو ڕۆژه‌کانی خه‌باتیان به‌شانازی و پیرۆز ده‌زانن".
ئومێد خۆشناو کە بەرگری لەهوو مێژووی پارتی دەکات بەباش و خراپییەوە، دەڵێت" ئه‌وان له حیکمه‌ته‌کانی سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی خۆیان ده‌گه‌ن و ته‌واو".
لە کۆتایشادا رێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠٢٠ لەسەر پۆستەکەی نووسیووە.