بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی شەش ڕۆژدا کوڕ و باوکێک لە دھۆک بە کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک باسی لەوەکردووە" شەش ڕۆژ لەمەوبەر ڕائید ڕافع وەعدوڵا و ئەمڕۆش لیوا وەعدوڵا محەمەد کە ھەردووکیان ئەفسەری باڵای پۆلیسی دھۆک بوون، بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا".
بهپێی دواین راگهیاندراوی وهزارهتی تهندروستى ههرێمی كوردستان كه ئێوارهى دوێنێ یهكشهممه بڵاوکرایەوە، تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە شاری دهۆک گەیشتوەتە سێ هەزار و ٨٩٤ حاڵەت و ٤٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا هەزارو ٤٤٥ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە، دوو هەزارو ٤٠٣ کەسیش لە ژێر چاودرێری پزیشکدان.