دواین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوا ١٢ توشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ١٢ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، کە چواریان لە حەسەکەن، چواری دیکەشیان لە کۆبانێن و سیانیشیان لە قامشلۆن، یه‌ك توشبوو لە رەققە تۆماركراوه‌".

 

ئاشکراشیکرد: کە هەر لەو ماوەیەدا سێ تووشبووی تری کۆرۆناش چاکبوونەتەوەو پەتاکەیان تێپەڕاندووە. 

ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا وتیشی" بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٥٥٦ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٣٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ١٠١ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 



PM:01:37:31/08/2020