ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە، سبەینێ سێشەممە دانیشتوانی بەشێكی گەڕەكی کارێزەوشک بۆ پێنج كاتژمێر كارەبایان نابێت". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (كارێزەوشك) ماڵەكانی نزیك پردی كۆبانی و شەقامی شەست مەتری و نەخۆشخانەی كارێزەوشك) فیدەری 156 دەكەین، سبەینێ سێشە‌ممە (1/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت".

 

ده‌شڵێت" بۆیە  له‌ كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا  12 ی نیوه‌ڕۆ، كاره‌بایان نابێت‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

 

ئاشكراشیدەكات: ئاگاداریشیان دەكەینەوە بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە و لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكانیشیان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرەكارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.



PM:06:57:31/08/2020