وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم داوای بەیاناتی دارایی و میزانییەی پێداچوونەوەی یەکەکانی خەرجیەکردنیان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ لەسەرجەم وەزارەتەکان دەکات.
بەپێی گشتاندنی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی دارایی کە دانەیەکی دەستی " سپی " کەووتووە و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەمەبەستی تەواوکردن و پێشکەشکردنی بەیاننامەی دارایی (بیان مالی) هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ لەلایەن وەزارەت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان بەیاناتی دارایی و میزانییەی پێداچوونەوەی یەکەکانی خەرجکردنیان بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٩ بە زووترین کات ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بکرێت.
لەدوا کەوتنی ئەو داوایەی وەزارەتی دارایی فەرمانبەری تایبەتمەند بەرپرس دەبێت.