حکومەتی هەرێم بەرێژەی لە ١٥% قەرزەکانی کارەبانی هاوڵاتیان خۆشدەبێت

سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ نووسراوێكی ره‌سمیدا، كه‌ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه‌، به‌ رێژه‌ی ١٥% له‌ قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شانی كاره‌با تا 1/11/2020 خۆشبووه‌.

لەو نووسراوه‌ فەرمییەی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووە " دوابه‌دوای بڕیاری ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌، ژماره‌ (51) له‌ 5/5/2020، ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزی كاره‌با به‌ بڕی (%15) له‌ هاوبه‌شانی كاره‌با، تاكو رێكه‌وتی (1/11/2020) بۆ ئاگاداری و كاری پێویست".

نووسراوه‌ ره‌سمییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوان، واژووی ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (31/8/2020) به‌ ژماره‌ (4816) ده‌رچووه‌.

 


PM:09:20:31/08/2020