سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ وەڵامی سەرۆکی پەرلەمان دەداتەوە و دەڵێت" وڵامەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ رەتکردنەوەی یاداشتی ٢٤ پەرلەمانتارەکە، زۆر بێ پاساو و بێ بنەمان".
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" وڵامەکەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ رەتکردنەوەی یاداشتی ٢٤ پەرلەمانتارەکە، زۆر بێ پاساو و بێ بنەمان، ئەوانەی وەک بیانوی ڕەتکردنەوەی یاداشتەکە باسیکردون، شتی شکڵین و هیچ پەیوەندیان بە یاسایی نەبون و پەیڕەوی ناوخۆوە نیە".
دەشڵێت" پێشتر ئەوان هەر یاداشت و پرسیار و بابەتێکیان ئاراستە کردبێت، هەر بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانیان ناردوە و سەرۆکی پەرلەمان وەریگرتوە و قبوڵیشی کردوە، ئێستا چونکە بابەتەکە لێپرسینەوەیە لەوانەی سەرۆکی پەرلەمانیان خستۆتە خستوەتە ئەم دۆخە لە هەوڵی شکست پێهێنانیدایە".
عەبدولستار مەجید باسی لەوەشکردوە: کۆڵنادەن و سبەی دەستدەکەن بە ئامادەکردنی بەڵگەنامەکان و واژۆکان کۆدەکەنەوە و ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی دەکەنەوە و ئەو بیانوەشیان دەبڕن.
وتیشی" ناکرێت سەرۆکی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری بیت، هیچ ڕێزێک بۆ پێگە و شکۆی خۆت و دامەزراوەکەت دانەنێیت و بەشداربیت لەو هەوڵەی دەدەرێت بۆ پاشکۆکردنی پەرلەمان و بێ ناوەڕۆک کردنی".