بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگەی كەركوك – تكریت، چوار كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب لە خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فیدڕاڵی لەگوندی مەریەم بەگ لەسەر رێگای کەرکوک– تکریت تەقیوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە ژنێک کوژراوە و سێ سەربازی دیکەی سوپای عیراق برینداربوون کە لەبازگەی مریم بەگ بوون، سهرجهم بریندارهكانیش گهیهندراونهته نهخۆشخانهی فریاكهوتنى شارەكە.
هاوکات لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گهیشتوونهته شوێنی ڕووداوەکە و دهست كراوه به لێكۆڵینهوه لهو رووداوه.