هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە لێخۆشبوو‌ن لە دواکەوتنی ئەنجام نەدانى تۆمارى ئۆتۆمبێل شۆفێرانی پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت" بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له سزای دواكه‌وتنی ئه‌نجام نه‌دانی مامه‌ڵه له‌به‌شی تۆماری یه‌كه‌مجارو به‌شه‌كانی تر درێژکرایەوە".
باسی لەوەشکردووە، تاکو ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ماوەکە درێژكراوه‌ته‌وه‌و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌و كاته سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن بۆ ڕایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.