نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئاب دیاریكرا
نرخی ئەمپێرێ كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی ئابدا له نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا له مانگی ئه‌یلولدا (24) سه‌عات كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (2020.9.2) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی هه‌شت (ئاب) دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (105) بۆ (120) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
وتیشی" به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییكانه‌وه، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
PM:12:59:02/09/2020