وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی ١٥% لە قەرزی پێشینە و پێبژاردنی پێشینەی سندووقی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییان دەرکرد.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی لەسەرە بڕیار درا:
یەکەم: لێخۆشبون بەڕێژەى ١٥% لە قەرزى پێشینە و پێبژاردنى پێشینەى سندوقى نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆى هاوڵاتییانە بەمەرجێک هەمو قەرزە کەڵەکەبوەکان بەیەک گوژمە و تا رێکەوتى ١/١١/٢٠٢٠ بگەڕێندرێتەوە.
دووەم: درێژکردنەوەى ماوەى سەرجەم قەرزەکانى هاتوو لە بەپێى هەمان بڕیار، تا رێکەوتى ١/١١/٢٠٢٠.
سێیەم: لێخۆشبوون بەرێژەى ١٥% لەو پێشنینانەى لە ئەستۆى هاوڵاتیان ماوە لەو ماوەیەى کە هاوڵاتیان بۆیان دیاریکراوە، ئەگەر بەیەک گوژمە بیداتەوە بەشێوەى نقد.