بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەگۆڕدرێت



بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوەی گەیاندنی حکومەتی هەرێم، تەلار فایەق بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر گۆڕدرا بە ئەحمەد هۆشیار.

 


ئەمڕۆ پێج شەممە ٣ی ئەیلول بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەی هەرێم لە رێورەسـمێکدا تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر گۆڕدرا بە ئەحمەد هۆشیار.

 


تەلار فایەق ماوەی دە ساڵە بەرێوبەری فڕۆکە خانەی هەولێرەو تاکە ئافرەتە لە سەرئاستی عێراق کە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بووە.

 

 
فڕۆکەخانەی هەولێر یەکەمین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیە لە هەرێم و لە ساڵی 2003 دروستکراوە.

 


PM:01:54:03/09/2020