ڤاکسینی کۆرۆنا پێش هەڵبژاردنی ئەمەریکا دابەشدەکرێت

ئیدارەی ترەمپ داوای لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا کرد لە مانگی یانزدە، دەست بە بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن و هەر لە ئێستاوە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن، کە چەند رۆژێک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەیە.


ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، رۆبێرت رێدفیڵد، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا رایگەیاند" داوای هاوکاری بەپەلە لە یەکە جیاوازەکان کراوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکە".


بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان ئەوەش دەخاتەڕووە کە سەنتەرەکە داوا لە ولایەتەکان دەکات رێگاکان بگرنە بەر بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە یەکی مانگی ١١ بە پراکتیکی ئەنجام بدرێت.


کاتی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بە گوێرەی ئەو بەروارەی دیاریکراوە، تەنها دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە.


پێش ئەمەریکا، رووسیا و چین، سەرکەوتنیان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاندبوو، بەڵام هێشتا ئەنجامێکی بەرچاوی نەبووەو تەندروستی جیهانی پەسەندی نەکردووە.
 


PM:03:36:03/09/2020