تۆمەتبارانی کچە ٧ ساڵەکەی هەولێر ئازاد کران

ئەو کەسانەی بەتاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی مناڵ لە هەولێر دەستگیرکرابوون، ئازادکران.


دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی ھەولێر رۆژی چوارشەممە، بڕیاری ئازادکردنی ئەو پێنج کەسەى دەرکرد، کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچە حەوت ساڵانەکەی ھەولێر دەستگیر کرابوون.


باوکی کچە حەوت ساڵانەکە، لوقمان ئیبراهیم لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " دادگا بەرامبەر کەیسی کچەکەی ناحەقی کردووە و دەبوو تەواوی ئەو کەسانەی تۆمەتبارکرابوون، بڕیاری حکومکردنییان بدرایە.


ھاوکات، ھەرێم رەفعەت یەکێک لە پارێزەرەکانی کچە حەوت ساڵانەکە بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، دادگا بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست و شایەتحاڵ بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبارەکانی دەرکردووە.


راشیگەیاند، بەنیازن لەچەند ڕۆژی داھاتوو تانە لەبڕیارەکەی دادگا بگرن و تەممیزی بکەنەوە.


لە نیسانی ساڵی رابردوودا، کچێکی تەمەن حەوت ساڵان لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژی کرایەسەر.


دواتر، لە رۆژی ٢٢ی شوباتی ئەمساڵدا،  باوكی ئەو كچه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌ى و ناوی چه‌ند كه‌سێكیشی له‌ میدیاكاندا هێنا.



بەپێی ماددەی ٣٩٣ لەیاسایی سزادانی عێراقیش، هەركەسێك دەستدرێژی سێكسی بكاتە سەر منداڵانی خوار هەژدە ساڵان، سزای هەتا هەتاییە یان لەسێدارەدانە.


.

PM:05:33:03/09/2020