هاوسەرۆکی یەکێتی ناوەڕۆکی كۆبونەوەكەی لەگەڵ مستەفا كازمی ئاشکرا دەکات

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغدا کۆبوونەوە.

 

لاهور شێخ جەنگی ، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند" ئەمڕۆ پێنج شەممە لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا پێكەوە گفتوگۆمانكرد لەبارەی چەند بابەتێكی گرنگ، لەوانە دۆسێ ئەمنی و سیاسیی و ئابووریی".

 

ڕاشیگەیاندووە" لەكۆبونەوەكەدا هەموو ئەو بابەتانەی كە بنەماكانی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان دامەزراوەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهێز دەكەن باشكران".

 

هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت" جەختیشمانکردەوە لە گرنگیی كاری هاوبەش و پێکەوەیی لە نێوان دامەزراوە ئەمنییەكان، لە پێناو كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئەمنی و دروستنەبوونی هەر بۆشاییەک کە شانە نوستوەکانی داعش مەرامیانە بیقۆزنەوە". 



PM:09:13:03/09/2020