ئەمشەو جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دەوام بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە دەوامی فەرمی لە رۆژى یەکشەممەوە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ".
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
- پێویسته گشت فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پابه‌ندبن به ده‌وامیی فه‌رمی له یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه له كاتژمێر (٨:٠٠)به‌یانی تا (٣:٠٠) دوای نیوه‌ڕۆ. له كاتی ده‌وامیشدا پابه‌ندبن به گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و له پێناو باشتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئاماژه به ھه‌ردوو بریاری ژماره (١)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ١٥/ ٧/ ٢٠١٩ و بڕیاری (٥٢) له ٥/ ٥/ ٢٠٢٠.
جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر پابه‌ندبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به خزمه‌تی گشتی ڕاسپێردراون و گشت كارمه‌ندانی حكومه‌ت له وه‌زیر و سه‌رۆك ده‌سته‌كان و خاوه‌ن وه‌زیفه باڵاكان و ئه‌وانه‌ی ئه‌و پله‌شیان هه‌یه و كارمه‌ندانی ڕاژه‌ی شارستانی و هێزه چه‌كداره‌كان وهێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و پابه‌ندبن به ده‌وامی فه‌رمیی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانیان، له‌ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی له ڕۆژانی یه‌كشه‌مه‌وه تا كۆتایی ده‌وام له ڕۆژانی پێنجشه‌مه، له كاتژمێر (٨:٠٠)به‌یانی تا (٣:٠٠) دوای نیوه‌ڕۆ.
هه‌روه‌ها پێویسته له‌كاتی ده‌وامدا، فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندبن به گشت رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان