سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی توركیا لە کۆبوونەوەدان

کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەستی پێ کرد.

 

سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری تورکیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان كرد".

 

تا ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆكی کۆبوونەوەکە ڕانەگەیەندراوە.

 

پێشتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیه‌ندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە وتی" وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا بە پێشكه‌شكردن و ناردنى یارمه‌تى و پێداویستى پزیشكى". 



PM:03:49:04/09/2020