سبەی ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت
كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" سبه‌ینێ به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌بای زیره‌ك گەڕەكی گردی عەلی ناجی کارەبایان نابێت".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی گەڕەكی گردی عەلی ناجی فیدەری (3) دەكەین، سبەینێ شە‌ممە (5/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ڕاشیگەیاندووە" سبەی له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی بۆ 12:00ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە: ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
PM:04:47:04/09/2020