لەشارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی گازەوە ٢١٧ کەس بریندار بوون



لەپارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی چارداوڵی بەهۆی تەقینەوەی  بوتڵێکی غازی گەورەوە ٢١٧ کەس برینداربوون ژمارەی زۆریان مەترسیدارە.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام ئاشکرای کرد تەقینەوەکە بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوە بووەو، ٢١٧ کەس برینداربوون و برینی زیاتر لە ١٠٠ کەسیان قورسە.
 
 
قایمقامی چارداوڵ باس لەوە دەکات ئەو بووتڵەی تەقیوەتەوە گازی کلۆر بووە و بەهۆیەوە خەڵک ژەهراوی بوون.

 
 
بریندارێکی تەقینەوەکەی ئیلام لە نەخۆشخانە قسەی بۆ میدیای ئێرانی کردووە و دەڵێت، وا هەستم کرد بوومەلەرزە بوو. 

 


PM:11:39:04/09/2020