بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٩٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٨٧٨ هەزارو ٩٦٣ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ١٨ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٩٢ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٣٨٩ هەزارو ٥٧ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.