کازمی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی " سائرون " رایگەیاند ئەم وەرزەی پەرلەمانی عێراق وەک وەرزەکانی پێشوو نابێت و، بەرپرسانی باڵا بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت، لە سەرو هەمووشیانەوە، مستەفا کازمی.

عودەی شەعلان لە پەرلەمانی سائیرون رایگەیاندووە" ئەم وەرزەی دانیشتنەکانی پەرلەمان وەک پێشوو نابێت و میوانداری و بانگهێشتی بەرپرسانی باڵا دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەشێک لەو بانگهێشتانە پەیوەندی بەو شکستانەوە هەیە کە لەهەندێک کەرتی حکومیدا بەرچاو دەکەوێت.

شەعلان روونیشیکردەوە کە پەرلەمان سوورە لەسەر میوانداری سەرۆک وەزیران بۆ ئاشکراکردنی ناوەرۆک و ئەنجامی سەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات، لەنێواشیاندا وتوێژەکانی لە واشنتۆن لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی وڵاتانی بیانە و لە سەروهەمووشیانەوە هێزەکانی ئەمەریکا.

ئەمڕۆ شەممە ٥ ی ئەیلول دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستیپێکردووەو یەکێک لەو یاسا گرنگانەی دەبێت تەواوبکرێت، یاسای هەڵبژاردنەکانە.

 


PM:01:42:05/09/2020