ئەنجومەنی جیهانی ئاڵتون ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند" عێراق توانیوویەتی پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات لەڕووی ئاڵتونی یەدەکەوە کە ٣٨ هەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان".
هەروەها ئەو ئەنجومەنە ئاشکراشی دەکات کە عێراق لەنێو وڵاتە عەرەبییەکاندا بەپلەی پێنجەم دێت، دوای سعودیەو جەزائیر و لوبنان و لیبیا.
ئەنجومەنی جیهانی ئاڵتون ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " یەدەکی ئاڵتوونی عێراق ٩٦،٣ تەنە کە دەکاتە ٨،٨٪ لە دراوەکانی تر".
دوا کڕینی ئاڵتون لە عێراق ساڵی ٢٠١٨ بووە کە بڕەکەی ٦،٥ تەن بووە.
کڕینی ئاڵتوون لە مانگی ئابدا ٢٧،٢ تەن بووە کە تورکیا ١٩،٤ تەنی فرۆشتووە، قەتەر ٣،١ تەن و هیندستان ٢،٨ تەن، کازاخستان ١،٩ تەن، هەرچی کۆی فرۆشتنە ١٧،٧ تەن بووە.
ئەنجومەنی ئاڵتوونی جیهانی ئۆفیسی سەرەکی لە بەریتانیایە.