لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ٢٢٤ تووشبووی کۆرۆنا لە کەرکوک چاکبوونەوە

تەندروستی كەركوك ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی چوار تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی  چوار کەس بە كۆرۆنا تۆماركرا".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکردووە: هەر لەو ماوەیەدا ٢٢٤ کەس کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

تا ئێستا كۆی تووشبووەكان لە کەرکوک گەیشتوەتە ١٠ هەزار و ٣٧١ حاڵەت و ٤٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سنوری پارێزگاکە تۆماركراون، لە ئێستاشدا حەوت هەزارو ٣٩٣ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 71%ی كۆی توشبووان.

AM:12:18:06/09/2020