رۆژئاوای کوردستان.. ٦٥ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٦٥ توشبووى تری پەتای کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان تۆمارکرا".  

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٥ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون.   

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: هەر لەو ماوەیەدا دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦٨٩ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ١٩٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

AM:10:22:07/09/2020