دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر گردبوونەوە

ژمارەیەک لە دەرچووە دانەمەزراوە یەکەم و دووەم سێیەمەکانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر گردبوونەوە و داوایانکرد دابمەزرێن.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە دەرچووە یەكەم و دووەم و سێیەمەکانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی کوردستان، لەبەردەم ئەنجومەنی  وەزیران لە شاری هەولێر گردبونەوەیان ئەنجامداو و داوای دامەزراندنیان کرد. 

 

زانیار سالار، نوێنەری دەرچووان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ماوەى سێ ساڵە چاوەڕێی دامەزراندنن، بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەوڵێکی جدی لەم بارەیەوە نییە".

 

وتیشی" مان دەگرین تاوەكو بەفەرمی حكومەت وەڵاممان دەداتەوە و تائێستاش زیاتر لە ١٥ خۆپیشاندان و گردبونەوەمان ئەنجامداوە".

 

هاوکات لای خۆشیەوە موسلیم عەبدوڵا جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان وتی" پشتیوانی لەم دەرچووانە دەكەین، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داینەوە، كە ناچنە ژێر باری دامەزراندنی هیچ كەسێك، بۆیە پاڵپشتیانین و دەبێ ڕێزیان لێ بگیرێت، بەداخەوە جگە لەوەی دانامەزرێن دەرەفەتی كاریشیان لەكەرتی تایبەت بۆ ناڕەخسێت".

 

رۆژی ١٤-١-٢٠١٩ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌ زاره‌كی بڕیاری دامه‌زراندنی ئەو دەرچووانە دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌.



PM:12:21:07/09/2020