وەزیری تەندروستی: حکومەتى هەرێم تا ئێستا ٤٥ ملیار دینارى تەرخانکردوە

ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند" حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا بڕی ٤٥ ملیار دیناری لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا خەرج كردوە". 

 

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەکاتى دانانى بەردى بناغەى پڕۆژەی  نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌ییدا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی هێتوتی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی له‌ سنووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، بەڵام له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌رده‌وامین". 

 

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشکراشیکرد: کە تائێستا حکومەتى هەرێم بڕی ٤٥ ملیار دینارى لە روبەڕوبونەوەى کۆرۆنادا تەرخانکردوە.

 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێم تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٣٢ هەزار و ٩٩٨ كەس و لەوانە هەزارو ٢٣١ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٢٠ هەزارو ٩٢٣ كەسیان چاكبونەتەوە. 



PM:10:35:07/09/2020