هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت" ئەوانەی دەبنە مایەی گرفت و دەست لە موڵکی گشتی وەردەدەن دەبێت ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بکرێت".
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کودستان لە لاپەڕەی رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەڤەری راپەرین کۆبووەتەوە و باسیان لە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی راپەڕین کردوە و جەختمان کردوە کە دەبێت زیاتر بەتەنگ داواکارییەکانی خەڵکیەوە بچین، دیارە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانە و ڕێگر نییە لە خۆپیشاندان و داوا ڕەواکانیان بەڵام هەرگیز لەگەڵ تێکدان و سوتانی بارەگاکاندا نییە".
هاوسەرۆکی یەکێتی وتیشی" سەرکردایەتی دەڤەرەکەمان ڕاسپارد کە لەماوەیەکی کەمدا ڕاپۆرتێک لەبارەی گرفت و کەموکورتییەکانی سنورەکە ئامادە بکرێت بۆئەوەی یەکێتیی لەڕێگای نوێنەرەکانی لەحکومەت ڕێگا چارەو کێشەکانی دەڤەرەکە چارەسەر بکەن".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باسیان له‌وه‌كرد هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی گرفت و ده‌ست له موڵكی گشتی وه‌رده‌ده‌ن ده‌بێت ئیجرائاتی یاساییان به‌رامبه‌ر بكرێت.