کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە لەدانیشتنەكەدا فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی شوێنی سۆران عومەر پەرلەمانتاری پێشوو پڕبكاتەوە و خوێندنەوەش بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێت.
به‌رنامه كاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئەمڕۆ سێشه‌ممه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/9/8 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رخوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌و بڕگه‌یه‌كی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2020 یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كورستان-عیراق) به‌هه‌ردوو زمانی (كوردی و عربی) كه به‌بڕیاری ژماره (4)ی ساڵی 2020 سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (95) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (عمر عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.