ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند" فشارەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێم زیاد دەکەن بۆ ئەوەی حکومەت بەدەم داخوازیی و داواکاریی خەڵکەوە بێت".
ئه‌نجومه‌نی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ل و مه‌رجی سیاسیی كوردستان تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌سه‌ر دۆخی ناله‌باری هه‌رێم له‌ڕوی موچه‌و گوزه‌رانی هاوڵاتییانو به تایبه‌ت موچه خۆران، جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فشاره‌كان زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ده‌م داخوازیی‌و داواكاریی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره بێت‌و له‌وپێناوه‌دا هه‌وڵی گه‌یشتن به‌ڕێكکه‌وتن بدات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا تاكو بتوانێت مانگانه موچه‌ی موچه‌خۆران دابین بكات.
له‌لایه‌كی تروه ئه‌نجومه‌نی سیاسیی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق‌و هه‌رێم ههڵسهنگاندو بڕیاری پێویست بۆ پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی جه‌خت له‌سه‌ر كار‌و چالاكیی‌و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی كۆمـهڵی ئیسلامـیی له په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق بۆ نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رو داكۆكیی لهمافو موچه‌ی موچهخۆرانو هه‌ژاران‌و درێژه‌دان به به‌رنامه‌كانیان سور له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان.