پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێشنیازە یاسای له‌ (ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران) دەکات

بڕیارە سبەینێ چوار شەممە کاتژمێر 2:00 پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێشنیازە یاسایی (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) تاوتوێ بکات. 

 

بەپێی راگەیەنراوی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کراوە تێیدا هاتووە، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانـ-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 9/9/2020 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

 

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێیی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.



PM:06:54:08/09/2020