ناوەرۆکی کۆبوونەوەی کازمی و وەفدی هەرێم

ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی ئەیلول شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و پرسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کارکردنی پێکەوەیی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی تەواوی گەلانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کردوە، لەدیدارێکدا هەردولا باسیان لە بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دەوڵەتییەکان و کارکردنی پێکەوەیی کردوەتەوە، ئەوەش لە ئەنجامی روانگەی هاوبەش کە بەدیهێنانی خواستەکانی گەلانی عێراقە، دێتە ئاراوە.


هەروەها هاتووە"پێویستە هەماهەنگی تەواو لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبوارە جیاوازەکاندا بوونی هەبێت".


مستەفا کازمی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "پێویستە هەماهەنگی تەواو لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبوارە جیاوازەکاندا بونی هەبێت، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگییە گەورانەی کە ڕوی لە وڵات کردوە لە ئەنجامی دابەزینی بەهای نەوت لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها هەماهەنگی تەواو پێویستە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتدا".




PM:09:58:08/09/2020