لە دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادی یوسرا رەجەب بە زمانی کوردی باس لەو دەستگرکردن و ئازاردانەی ئەندامیان لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک دەکات، لەکاتی وەرگێڕانی بە عەرەبی لەلایەن بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە، پەرلەمانتارەکەی تەڤگەر تۆمەتباری دەکات کە ئەمین نەبووە لە وەرگێڕانی قسەکانیداو، بەو هۆیەوە بارگرژی روودەدات.
نوسینگەی یوسرا رەجەب پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆكاری گرژی و ئاڵۆزیەكەی ئەمڕۆ ئاشكرا دەكەن و ڕایدەگەیەنن كەوا لەدانیشتنی ئەمڕۆدا یوسرا رەجەب، موداخەلەیەكی به زمانی كوردی پێشكەشكردوە ده‌رباره‌ی ڕه‌شبگیری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان کە چەندین ئەندامیان دەستگیرکراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەولێر و لە نێویشیان یەکێک لە پاسەوانەکانی هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە : بەشیر حەداد جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بە ئەمانەتەوە وەرگێڕانی بۆ قسەكانی یوسرا رەجەب نەكردوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنه جیاجیاكان له قسه‌كانی یوسرا ره‌جب تێنه‌گه‌ن.
لە ڕونكردنەوەكەەی نوسینگەی پەرلەمانتاری ناوبراودا هاتووە "به‌ڵام یوسڕا ره‌جه‌ب قبوڵی ئه‌و چه‌واشه‌كارییەی نەکرد و به به‌شیر حەداد-ی وتوە: ده‌بو به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌رگێرانت بۆ قسه‌كانم بكردایه. له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه داوا ده‌كه‌م موداخه‌له‌كه‌م به‌زمانی عه‌ره‌بیش دوباره بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌شیر حەداد قبوڵی نەكردوەو له ئاكامدا گرژیه‌ك له‌نێوانیان دروست بوە."
بەپێی راگەیەندراوەكەی نوسینگەكەی، یوسرا رەجەب بەهۆی پێداگرییەوە، جارێكی موداخه‌له‌كه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كردوە.