فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی ژمارەیەک گوندی له سنوری قه‌زای ئاكرێ كرد.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری قه‌زای ئاكرێیان کرد، بۆردومانه‌كه‌ش تا ئێستا به‌رده‌وامه.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر له پوش و پاوانی جوتیاران كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌وروبه‌ری ئاكرێ دروستكردوه.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلول وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو.