ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" لەلایەن دوو پەرلەمانتاری پارتی و پەرلەمانتارێکی یەکێتیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە"، هاوکات لای خۆشیەوە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتەکانی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی رەتکردەوە.
د. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند" دوو پەرلەمانتاری پارتی و پەرلەمانتارێكی یەکێتی هەڕەشەی کوشتنی حزبەکانیان بۆ هێنام و وتیان دکتۆر پێمان ناخۆشە منداڵەکانت بێ‌ناز ئەبن".
وتیشی" ناوی دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌م لایه‌و دواتر ده‌یده‌مه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
لای خۆیه‌وه هەریەک لە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و لوقمان وەردی پەرلەمانتاری یەکێتی وتەکانیان رەتکردەوە و دا‌واشیان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد قسه‌كانی ناوبراو له پڕۆتۆل بسڕێته‌وه.
لای خۆیه‌وه رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند" قسه‌كانی د. كازم له پڕۆتۆكۆل ناسڕنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌یه‌ك دروست نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر د. كازم توانی بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر كراوه قسه‌كانی له پرۆتۆكۆل ده‌مێننه‌وه".
سەرۆکی پەرلەمان داوای لە کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرد وتەکانی خۆی و چۆنیەتی هەڕەشەلێکردن و ناوی ئەو کەسانەی هەڕەشەیان کردوە ئاراستەی لیژنەکە بکات.