سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئەو زیندانە گەورەیە ئاشکرا دەکات کە پارتی و یەکێتی لەهەرێمی کوردستان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە دروستیان کردووە کە ٣٠٥ خۆپیشاندەرو راگەیەندکاریان دەستگیرکردووە.
زیا بترۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا بەشی کوردی، ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی ئه‌و دواییه‌ی خۆپیشاندانه‌كان كرد کەسەرجەمیان ٣٠٥ كه‌سن، زۆریان ئازادكراون،١٩ كه‌س له‌زیندانه‌كاندا ماونه‌ته‌وهو، ڕایگه‌یاند" له ڕانیه ١٠٠ كه‌س له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون، تیمه‌كانی ئێمه كه چوون به‌دواداچونیان كردووه ئێستا كۆتا "ئه‌پده‌یتمان" له‌وێ ئه‌وه‌یه كه‌س نه‌ماوه و هه‌مووی ئازادكراون، له سلێمانی ٤٥ كه‌س له‌گه‌ڵ ٧ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركرابوون، ئه‌وانه هه‌موویان ئازاد كراون، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نێكی سیاسی وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ سكاڵای هه‌یه له داواكاری گشتی له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی، سه‌ره‌تا له دهۆك ٤٢ كه‌س ده‌ستگیركرابوون ئێستا ته‌نها ٢ كه‌س ماوه وه ئه‌و دوو كه‌سه‌ش به مادده‌ی ٢ ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌ستگیركراون ، له زاخۆ ٤٦ كه‌س ده‌ستگیركرابوون ئێستا ١٠ كه‌س ماون به‌پێی یاسای خۆپیشاندانی ژماره ١٠ ئه‌وانه تا ئێستا لای پۆلیسن له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، له هه‌ولێر ٧٢ كه‌س ده‌ستگیركرابوون، ئێستا ٧ كه‌س ماوه، له‌و ٧ كه‌سه هه‌ندێكیان بابه‌تێكی سیاسیان هه‌یه و یه‌كێكیان مامۆستایه."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت "ده‌رگای ده‌سته‌كه‌مان كراوه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك له‌خۆیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێێلكاری به‌رامبه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێت سكاڵا لای ئێمه تۆماربكات، وه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه تا ئێستا له‌زینداندان كه‌سوكاره‌كانیان ده‌توانن بێن سكاڵا تۆماربكه‌ن، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گوێمان لێده‌گرن و هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه نه‌خێر گوێ ناگرن".
سه‌باره‌ت به چه‌ند كه‌یسێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیركرابوون و به‌وته‌ی خۆیان ئازار درابوون، زیا بترۆس ده‌ڵێت" ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌مان گرت كه هه‌ر كه‌سێك كاتێك كه ڕاده‌گیرێت پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت"، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " داخستی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به‌لای ئێمه وه‌كو ئازادی ڕاده‌ربڕین ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه و پێشێل كردنی مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌نوسانه ."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا زیا بترۆس ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووس له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌ده‌ڵێن ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بێده‌نگه، بترۆس وتی" ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ بێده‌نگ نه‌بووین و بێده‌نگیش نابین، وه به‌به‌رده‌وام ئاگاداری ئه‌و ڕه‌وشه‌ین له ساڵانی ڕابردوو هه‌تا ئێستا ده‌سته به‌به‌رده‌وامی هه‌ڵوێستی هه‌بووه ، ئێستاش به‌و خۆپیشاندانه‌ی دوایی نه‌خێر بێده‌نگ نه‌بووین به‌ڵكو به‌رده‌وامین له چاودێری بارودۆخه‌كه هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندیدا بووین له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومی چ پۆلیس چ به ئاسایش، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه خۆپیشاندانیان كردووه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی گیراون به‌ڵام به‌پێی یاسا، هه‌ندێك حاڵه‌ت هه‌یه كه ده‌سته ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان بكات مه‌گه‌ر به سكاڵایه‌كی فه‌رمی بێت، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئه‌و قسه‌یان كردووه هیچ داوایه‌كیان لای ئێمه نه‌نوسیووه جگه له‌وه‌ش كه‌حاڵه‌تێك ده‌بێت بێته‌سه‌ر بابه‌تی مافی گشتی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین ئێمه چاوه‌ڕێی سكاڵاش ناكه‌ین هه‌ر بۆخۆمان دێینه سه‌ر خه‌ت."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" به‌دڵنیاییه‌وه خۆپیشاندان ئازادی ڕاده‌ربڕینه، وه‌مافێكی ده‌ستورییه چ له‌ده‌ستوری عێراق چ له یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق، وه هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه له یاسای ژماره 10 یاسای خۆپیشاندان و ڕێكخستنی له‌هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی داوه كه هاوڵاتی به ئازادی ڕای خۆی ده‌ربڕێت و بێته سه‌ر شه‌قام و ڕه‌خنه بگرێت به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته ئه‌م خۆپیشاندانانه گرژی تێنه‌كه‌وێت و نه‌بێته هۆكارێك بۆ تێكدانی موڵك و ماڵ و سامان و سه‌روه‌تی خه‌ڵك."