جیهان.. زیاتر لە٩٠٠ هەزار كەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژمارەی مردوانی كۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ٩٠٠ هەزاری کەسی تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٨ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٦٠٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،  ٩٠٨ هەزارو ٥٠ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٢٠ ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٣١٦ کەس چاکبوونەتەوە. 

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٥٤٩ هەزار و ٤٧٥ كەس. 

AM:10:23:10/09/2020