بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٢٨ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار حاڵەت، ژمارەی مردوانی كۆرۆناش لە ملیۆنێك كەس نزیكدەبێتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٨ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٣٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٩١٣ هەزارو ٩٢٢ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٢١ ملیۆن و ٢٥٨ هەزار و ٣٠٥ کەس چاکبوونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا شەش ملیۆن و ٥٨٨ هەزار و ١٦٣ كەسن.