له11 ی سێپتێمبه‌ردا، ئه‌مریكا نووستبوو
لوقمان غەفوور
ماوه‌ی 9 مانگ بوو جۆرج ده‌بلیو بۆش ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی گرتبووه ده‌ست، ئه‌مەریكا كه‌وته‌به‌ر هێرشی 11ی سێبتێمبه‌ر. له‌ئه‌مەریكا ئه‌و رۆژه به ناخۆشترین رۆژ ئه‌ژمێردرێت، كاتێك 19 تیرۆریستی سه‌ر به‌رێكخراوی ئه‌لقاعده له پاش ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چوار فڕۆكه له چه‌ند كاتێكی نزیك یه‌كدا، سێ هێرشی خۆكۆژیان به‌فڕۆكه‌كانه‌وه كرده سه‌ر سێ شوێنی سه‌ره‌كی ئه‌مەریكا و له‌هێرشی چواره‌مدا شكستیان هێنا.
یه‌كه‌م فڕۆكه و دووه‌م فڕۆكه
19 تیرۆریسته‌كه‌ش، 15 یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعودی و 2 یان ئیماراتی و یه‌كێكیان میسری و دواهه‌میان لوبنانی بوون.
هێرشی 11ی سێپتێمبه‌ر، هێرشێكی ته‌واو پیلان بۆدارێژراو بووه. هه‌رچوار كه‌سه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كه‌یان كردووه له‌ژێر كونترۆڵی سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د عه‌تا بوون كه خۆی یه‌كه‌م هێرشی به فڕۆكه‌كه ئه‌نجامدا.
هه‌ر چوار كه‌سه‌كه (محه‌مه‌د عه‌تا، مه‌روان یوسف شه‌یحی، زیاد سه‌میر جه‌راح، هانی حه‌سه‌ن حه‌نجور) له چوار كاتی جیاواز كه كاتژمێرێكیان نێوان بوو، سێ هێرشی سه‌ركه‌وتوویان ئەنجامدا و چواره‌میان شكستی هێنا.
یه‌كه‌م فڕۆكه و دووه‌م فڕۆكه له‌جۆری بێونگ (767) ی هێڵی ئاسمانی ئه‌مەریكا بوون، له (بۆستن)-ی ویلایه‌تی ماساچیوتس-ه‌وه گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد. یه‌كه‌میان كاتژمێر 7:45 له‌بۆستن-ه‌وه به‌ره‌و لۆس ئه‌نجلۆس ده‌فڕێت، به‌ڵام پاش 15 خوله‌ك له‌راداری فڕۆكه‌خانه‌ی بۆستن ونده‌بێت. كاتژمێر 8:45 ی به‌یانی به‌سه‌رنشین و 5 تیرۆریسته‌وه خۆی كێشا به‌نهۆمی 80ی تاوه‌ری یه‌كه‌می سه‌نته‌ری بازرگانی له نیویۆرك. دووه‌میشیان كه له بۆستن-ه‌وه‌به‌ره‌و سان فرانسیسكۆ به‌ڕێده‌كه‌وێت، دواتر له رێگه‌كه‌ی لاده‌درێت و كاتژمێر 9:03 به سه‌رنشین و 5 تیرۆریسته‌وه خۆی كێشا به نهۆمی 60ی تاوه‌ری دووه‌مدا.
خۆشمده‌وێت ئازیزه‌كه‌م
هێرشی سێیه‌می كاره تیرۆریستییه‌كه به فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ (757)ی هێلێ ئاسمانی ئه‌مەریكا به سه‌رنشین و 5 تیرۆریسته‌وه ئەنجامدرا، له‌دوای فڕینی له‌واشنگتن دی سی- یه‌وه، پاش ماوه‌یه‌كی كورت رێره‌وه‌كه‌ی خۆی پێده‌گۆڕدرێت و كاتژمێر 9:45 خۆی ده‌كێشت به‌به‌شی رۆژئاوای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) كه جگه له‌كوژرانی تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه، 125 كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی وه‌زاره‌ته‌كه كوژران.
هه‌رچی فڕۆكه‌ی چواره‌م بوو كه له‌جۆری بۆینگ (757) كه‌سه‌ر به‌هێلێ ئاسمانی یونایتد بوو، به سه‌رنشین و 4 تیرۆریسته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆرك-ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و كالیفۆرنیا بوو، تیرۆریسته‌كان به‌نیازبوون بیكێشن به كۆشكی سپی-دا و ئوسامه بن لادن كه‌وتنی ئه‌مەریكا راگه‌یه‌نێت.
فڕۆكه‌ی چواره‌م كاتژمێر 9:00 ی سه‌رله‌به‌یانی دوای ئه‌وه‌ی به خوله‌ك دواده‌كه‌وێت له گه‌شته‌كه‌ی. له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا چه‌ند سه‌رنشینێك له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌مەریكاوه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كه‌ن كه ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ئه‌مەریكا روویداوه. هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك سه‌رنشین و فڕۆكه‌وانه‌كان له چوار تیرۆریسته‌كه دێنه ده‌نگ و ده‌یانه‌وێت فڕۆكه‌كه بگێرنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه، یه‌كێك له‌سه‌ر نشینه‌كان به‌ناوی تۆماس بۆرنیت جۆنێر له‌نێو فڕۆكه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌موومان ئه‌مرین، سێ كه‌س له‌نێو فڕۆكه‌كه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌رماندا.... خۆشمده‌وێت ئازیزه‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ساندی برادشۆ كه كچه خزمه‌تگوزارێكی فڕۆكه‌كه بوو، له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی ناو فڕۆكه‌كه‌وه په‌یوه‌ندی به‌مێرده‌كه‌یه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌موومانیان به‌ره‌و ژووری پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بردووه‌و خوات له‌گه‌ڵ خۆشەویستم".
سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه به‌ره‌نگاری چوار تیرۆریسته‌كه ده‌بنه‌وه له ئه‌نجامدا به‌هۆی پیاكێشانی ئامێری ئاگركوژێنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به‌یه‌كێك له جامی فڕۆكه‌كه خێرای فڕۆكه‌كه ئه‌گاته میل له‌كاتژمێرێكدا و له ئه‌نجامدا فڕۆكه‌كه له كێڵگه‌یه‌ك له‌نزیك شاری شانكسڤێل له ویلایه‌تی بنسلڤانیا ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
هه‌ر چوار گروپه‌كه‌ش له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د عه‌تا-ی تیرۆریستدا بوون كه له فڕۆكه‌ی یه‌كه‌مدا له بۆستن-ه‌وه به‌ڕی كه‌وتبوو، خۆی كێشا به تاوه‌ری یه‌كه‌مدا.
ئه‌مەریكا په‌رچه‌كداری سه‌ربازی ده‌بێت
ئوسامه بن لادن ئه‌م كاره‌ی وه‌ك ئه‌ركێكی جیهادی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌رامبه‌ر پاڵپشتی ئه‌مەریكا بۆ ئیسرائیل و ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی كه‌نداوی فارس و ده‌ركردنی سوپای عیراق له كوه‌یت.
له به‌رامبه‌ردا جۆرج ده‌بلیو بوش-ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا كه له گه‌شتێكیدا بوو له فلۆریدا كاتێك هه‌واڵه‌كه‌یان پێگه‌یاند و له‌وێوه راسته‌وخۆ گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی.
بۆ كاتژمێر 9ی شه‌و له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ئه‌مەریكا به‌ر هێرشی تیرۆریستی كه‌وتوون و ئه‌مەریكا په‌رچه‌كداری سه‌ربازی ده‌بێت بۆ ئه‌و رووداوه. وتیشی: "هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ئه‌وانه‌ی كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌تیرۆر هه‌یه".
فێربوونی فڕۆكه‌وانی له‌ویلایه‌تی مینیسۆتا
له رۆژی 7 ئۆكتۆبه‌ری 2001 ئه‌مەریكا هێزی سه‌ربازی دابه‌زاند له ئه‌فغانستان و كه‌وته شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان. له‌دوای رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ره‌وه سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند كه جه‌نگ دژی تیرۆر درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ریه‌ك له عیراق و ئێران و توركیا و سعودیه و یه‌مه‌ن-یش ئه‌گرێته‌وه.
ئه‌فسه‌رێكی ئێف بی ئای هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئاسایش و پاراستنی ئه‌منی ناوخۆی ئه‌مەریكا و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌ندامێكی ئێف بی ئای داوای پشكنینی كه‌لوپه‌له‌كانی شوێنی مانه‌وه‌ی زه‌كه‌ریا مووسه‌وی كردووه له به‌رێوه‌به‌ری ئێف بی ئای، به‌ڵام ره‌تكراوه‌ته‌وه، كه - م كه‌سی كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر داده‌نرێت.
زه‌كه‌ریا موسه‌وی له‌مانگی ئابی 2001 داوایه‌ك ئاراسته‌ی خوێندنی ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی پان- ئام بۆ فێربوونی فڕۆكه‌وانی ده‌كات له ویلایه‌تی مینیسۆتا. به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیاكه پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له خوێندن گومانی لێده‌كه‌ن و ئێف بی ئای ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
له 16ی ئاب 2001 زه‌كه‌ریا موسه‌وی ده‌ستگیركرا، جگه له‌و تۆمه‌ته‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پاوه كه به نایاسایی ماوه‌ته‌وه له‌ئه‌مریكا، گومان هه‌بوو كه موسه‌وی تیرۆریست-یش بێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا به‌رپرسانی سی ئای ئه‌ی-یان ئاگاداركردۆته‌وه كه ده‌شێت موسه‌وی په‌یوه‌ندی به ئوسامه‌بن لادن-ه‌وه هه‌بێت چونكه له وڵاته‌كه‌یانه‌وه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌فه‌ری ئه‌مەریكای كردووه.
دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر موسه‌وی ده‌ستگیر نه‌كرایه، ئه‌وا ئه‌بوو به‌بیسته‌م تیرۆریست. دادگا ئه‌وه‌شی بۆ سه‌لمێنرا كه ئه‌گه‌ر دادگاییكردنی موسه‌وی خێراتر بوایه ئه‌وا 19 تیرۆرسته‌كه‌ی تر ئاشكرا ده‌بوون و 11ی سێپتێمبه‌ر رووی نه‌ده‌دا، چونكه ماوه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی موسه‌وی و 11ی سێپتێمبه‌ر ته‌نیا 25 رۆژ بووه.
موسه‌وی و شه‌ش له تیرۆریسته‌كانی دیكه‌ش له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی 2000 و 2001 دا كۆرسی خێرای فێربوونی فڕۆكه‌وانیان له‌ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، موسه‌وی وه‌ك یه‌كێكی تر له‌تیرۆریسته‌كان ساڵی 1988 به‌شداری له‌كامپی راهێنانی ئه‌لقاعیده‌دا كردووه له ئه‌فغانستان.
خالید شێخ محه‌مه‌د پلانداڕێژه‌ری رووداوه‌كه
هه‌فته‌یه‌ك دوای رووداوی 11ی سێپتێمبه‌ر به فرمانی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی 4 كه‌سی بۆ رووداوی 11ی سێبتێمبه‌ر دروستكرا.
له راپۆرته دوروردرێژه‌كه‌یاندا، جگه له‌وه‌ی خالید شێخ محه‌مه‌د به پلاندارێژه‌ری رووداوه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد. محه‌مه‌د عه‌تا-یان به‌سه‌ركردایه‌تی گروپه كه‌سییه‌كه ناساند. 200 تایتلی كه‌مته‌رخه‌می كۆشكی سپی و سی ئای ئه‌ی- یان خسته‌ڕوو كه له ی ئابی 2001 ه‌وه‌ده‌ست پێده‌كات تا 11ی سێپتێمبه‌ری2001. هه‌روه‌ها له‌راپۆرته‌كه‌دا خه‌مساردی په‌یوه‌ندی نێوان ئێف بی ئای و سی ئای ئه‌ی ئه‌خه‌نه‌ڕوو ده‌رباره‌ی هاتۆچۆی تیرۆریسته‌كان، به‌تایبه‌تی نه‌واف حازمی و خالید مه‌حزه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه له‌خوێندنی فێربوونی فڕۆكه‌وانیدا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا شه‌ش له تیرۆریسته‌كان سه‌رفیانكردووه، بێئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی بزانرێت.
راپۆرته‌كه كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه له‌ی ئاب-دا، جۆرج ده‌بلیو بۆش به‌نامه‌یه‌ك سی ئای ئه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه له هێرشی تیرۆریستی و به‌ده‌ق نووسیویه‌تی كه بن لادن پلاندارێژی هه‌ر هێرشێكه بكرێته سه‌ر ئه‌مەریكا و ده‌شێت ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ی له ئه‌مریكا بژین. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك په‌یوه‌ندی كردووه به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكاوه له ئیمارات و پێیوتوون كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌لقاعیده له ئه‌مەریكان.
هه‌روه‌ها كاتژمێر 8:21 خوله‌ك واته خوله‌ك پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی یه‌كه‌م خۆی به تاوه‌ری یه‌كه‌مدا بكێشێت، نیدیا گۆنزالس پسپۆری پرۆسه‌ی هێلی ئاسمانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كردووه به‌سه‌نته‌ری هێڵی ئاسمانی ئه‌مەریكاوه كه یه‌كێك له‌خزمه‌تگوزاره‌كانی ناو فڕۆكه‌كه پێیان راگه‌یاندوون كه فڕۆكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن 5 كه‌سه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر كراون و رفێنراون. كه به‌پێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه سه‌نته‌ری هێڵی ئاسمانی ئه‌مەریكا ده‌ستوبرد نه‌بووه له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێنتاگۆن تا قوربانییه‌كان كه‌متر بوایه‌ته‌وه.
دوای 11ی سێپتێمبه‌ر چی ڕویدا؟
ئه‌وه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر جێهێشت له ناوخۆی ئه‌مەریكا، جگه له كوژرانی زیاتر له كه‌س، ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌شی هه‌بوو:
1-گومان له‌هه‌ر كه‌سێكی موسڵمان بكرێت كه گه‌شت بۆ ئه‌مەریكا ده‌كات له‌و وڵاتانه‌ی كه له تیرۆره‌وه گلاون.
2-ناردن و هه‌واڵه‌كردنی پاره ئاسته‌نگی بۆ دروستبوو، ناردنی پاره به‌شێوه‌یه‌ك قورس بوو. ته‌نیا له رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه رێگه ده‌درێت پاره‌ی قه‌به‌و بڕی زۆر بنێرێت. جگه له‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كه داوای زانیاری له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی پاره‌كه ده‌كه‌ن، بانكه‌كه‌زانیارییه‌كان ره‌وانه‌ی ئێف بی ئای ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئاگاداركرانه‌وه له‌چۆنێتی سه‌رفكردنی پاره‌كه.
3-گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی غه‌یره ئه‌مریكیین له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌كاندا.
4- گه‌شته ناوخۆییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌مان رێوشوێنی گیرایه به‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووچۆ بكرێت، چونكه پێشتر رێوشوێنی ئه‌منی وه‌ك پێویست نه‌بوو له گه‌شته ناوخۆییه‌كاندا.
5- ئه‌و فرۆكانه‌ی كه گومانیان لێده‌كرێت ، كه‌سێكی ئێف بی ئای به‌نهێنی له ناو فڕۆكه و له‌گه‌شته‌كه‌دا ده‌بێت.
6- بووه هۆی له كیسچوونی 143 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی و 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری كرێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان ده‌كرد له نیویۆرك، له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می دوای رووداوه‌كه.
7- گه‌وه‌رترین زیان له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌ر هێلێ ئاسمانی ئه‌مەریكا كه‌وت كه بووه هۆی له كاركه‌وتنی 60%ی كاركردنی فه‌رمانبه‌ران.
8-به‌هۆی ئه‌و ته‌پوتۆزه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه له‌و رۆژه‌دا، 10 هه‌زار كه‌س تا ساڵی 2018، ده‌ستنیشانكراون كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بوون.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه: ئه‌مەریكا هه‌ردوو جه‌نگی ئه‌فغانستان و عیراقی ته‌واو كرد كه سه‌رئه‌نجام جگه له تێچوونی بوودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مەریكا، ژماره‌یه‌كی زۆری گیانی لێكه‌وته‌وه. له‌ئه‌فغانستان 2 هه‌زار و 372 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و زیاتر له20 هه‌زار سه‌ربازیش كه‌مئه‌ندامن و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه. جگه له‌وه‌ی 1720 هاووڵاتی ئه‌مەریكی له‌كاری رۆژنامه‌نووسی هه‌واڵگری و كاروباری خزمه‌تگوزاری له ئه‌فغانستان كوژراون. له عیراقیش نزیكه‌ی 5 هه‌زار سه‌رباز و كه‌سانی رۆژنامه‌نووس و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و هه‌واڵگری ئه‌مەریكی كوژراون.
PM:02:47:11/09/2020