لەبارەی سەردانی كازمی رەخنە لەپڕۆتۆكۆڵی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگیرێت بەرامبەر رۆژنامەنووسان

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت" رێكخستنی كاری رۆژنامەنوسان  لە كاتی هاتنی وەفدی رەسمی بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی هەندێ جار دەبێتە هۆی نیگەرانی و نارەزایەتی میدیاكاران، نەك گواستنەوەی رووداوی ئەو مەراسیمانە".

 

رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند" ئەمرۆ لە كاتی گەیشتنی سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا ئەلكازمی بۆ فرۆكەخانە، هەندێ كارمەندی پرۆتۆكۆل و هێزی ئەمنی فرۆكەخانە، مامەڵەیكی خراپ و توندییان لەگەڵ هەندێ تیمی میدیای كردووە، ئەمە لە كاتێكدا  تیمی راگەیاندن و پرۆتۆكۆلی بەڕێز كازمی رایانگەیاندووە ئەو رەفتارانە پەیوەندی بە تیمی ئەوانەوە نییە، چەند تیمێكی رۆژنامەوانی پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد چیرۆكی ئەو رەفتارانەیان تۆمار كرد، داوایان كرد لەم بارەیەوە هەڵوێستمان دەربڕین". 

 

ڕەحمان غەریب ڕاشیگەیاندووە" سەنتەری میترۆ ئاگادارە كە لە ساڵانی رابردو سەدان چالاكی و كۆنگرەی رۆژنامەوانی و مەراسیمی پێشوازی رەسمی لەو فرۆكەخانەیە بە سەركەوتویی رێكخراوە، جەختدەكەینەوە " نابێت ئیدارەی فرۆكەخانە رێگە بدات كەسانێك بروایان بە ئازادی رۆژنامەنوسی نییە لەناو تیمی پرۆتۆكۆلدا لەو جۆرە مەراسیمانە ئەركیان پێبسپێرن". 

 

باسی لەوەشكرد: سەنتەری میترۆ ئیدانەی هەمو جۆرێك لە توندوتیژی و سوكایەتییەك بەرامبەر بە كەناڵەكانی میدیا دەكات. راستە مەراسیمی پێشوازییەكە گرنگ بو، بەڵام نابێت لە گرنگی ئازادی كاری رۆژنامەنوسان و روماڵكردنی ئازاد و گەیشتن بە ئازادی كەمبكاتەوە. داوا لە بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی دەكەین لێكۆڵینەوە لەو رەفتارانە بكات و بەبێ‌ رێوشوێنی ئیداریی و یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی تێنەپەڕێ‌. دەبو ئیدارەی فرۆكەخانە رەچاوی بچوكی شوێنی پێشوازی لە كەسایەتی VIP بكردایە، باشتر كاری میدیاكانی رێكبخستایە.



PM:04:20:11/09/2020