تەقینەوەیەک لە سەرێ کانی رۆژئاوای کوردستان روویدا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بۆمبێکی چێنراو لە رۆژئاوای سەرێ کانی تەقییەوە و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئاژانسی‌ سانای سه‌ر به‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د رایگەیاند" بۆمبێکی چێندراو لە نزیک چواریانی پۆستەوگەیاندن لە سەنتەری شاری سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە". 

لە تەقینەوەكەدا لانیكەم دوو كەس كوژراون و پێنج كەسیش بریندار بوون كە برینی هەندێكیان سەختە.

شارۆچکەی سەرێ کانی دەکەوێتە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان و تورکیا " باکوری کوردستان"، لە سەرەتایی هێرشەکانی تورکیاوە تاوەکو ئێستا بۆردومان و تۆپبارانکردنی ئەو شارۆچکە سنورییە بەردەوامە.


PM:01:00:12/09/2020