لە ئێران نزیكەی ٤٠٠ هەزار كەس تووشی كۆرۆنا دەبن

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٦ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ١٣٩ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١١٦ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا ٣٩٩ هەزار و ٩٤٠ کەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ هەزارو ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. 

PM:01:44:12/09/2020